جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ١١٠ ملیۆن كەس

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١١٠ ملیۆن حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١١٠ ملیۆن و ٧٨ هەزار و ٧١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٤٣١ هەزارو ٧٣٨ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٨٢ ملیۆن و ٥٢٨ هەزار و ٥٠٣ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٨ ملیۆن و ٣٨١ هەزار و ٢٢٠ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٤٩٩ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

AM:09:20:17/02/2021