گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی شووبات نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە بەیانی دوێنێ سێشەممە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
 
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار و ٢٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزارو ٨٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٧٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٨١ هەزار دینارە.

AM:10:14:17/02/2021