نرخی نەوت ٦٤ دۆلاری تێپەڕاند

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ٦٤ دۆلاری تێپەڕاند.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٠ دۆلار و ٦١ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٦٠ دۆلار ٥ سەنت بوو.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەپێی بۆچوونی چاودێران دەگەرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی رۆژانەی یەک بەرمیل نەوت لەلایەن سعودیەوە، هەروەها بۆ ئەو بەفرە زۆرەی لە ولایەتی تەکساس لە ئەمەریکا باریووە کە بۆتەهۆی راوەستانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵەگەکانی نەوتی ئەو ولایەتەی ئەمەریکادا.

 

 



PM:03:19:17/02/2021