بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەند پارێزگایەکی ئێران دەهەژێنێت

ئەمشەو بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگاکانی (ئەسفەهان و كهكيلويه و بوير ئەحمەد)ی لە ناوەندی ئێرانی هەژاند.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك پارێزگاکانی ئەسفەهان و كهكيلويه و بوير ئەحمەدی لە ناوەڕاستی ئێران ڕوویدا. 

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن، بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٥.٦ پلە بووه‌، هاوکات قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ١٠ كیلۆمه‌تر بووه‌ له‌ ژێر زه‌ویدا. 

 

لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکانی هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.



PM:11:17:17/02/2021