وێنە.. هاوسەری هونەرمەندی گەورە محەمەدی ماملێ کۆچی دوایی دەکات

هاوسەری هونەرمەندی گەورە محەمەدی ماملێ کە ناوی ( ئامین مەولودیان ) بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

 
کاتژمێر ٣ ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاوسەری خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ، لە شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئامین مولودیان لە دایکبووی ساڵی ١٩٢٦ەو باوکی یەکێک بوو لە ئەفسەر و فەرماندە  بەناوبانگەکانی کۆماری کوردستان و، کاپیتان محەممەدی مەولودیان ناسراوە بە "حەمەدی مەولودە چرچی‌"ـیە. 


ئامین هاوسەری ماملێ تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت. دوو جاران شووی کردووە. یەکەمجار بۆتە هاوسەری خوالێخۆشبوو ئەسعەدی خودایار لەو هاوسەرە  کوڕێک و کچێکی دەبێت، کە ناوەکانی "سولەیمان خودایار" و "ڕوناک مەولودیان / خودایار".

 
لە پاش مەرگی کاک ئەسعەد خودایار ١٩٦١ لە ساڵی ١٩٦٤ شوو دەکاتەوە بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ کە ئەویش هەر پێشمەرگەی سەردەمی کۆمار و لە بندەستی کاپیتان حەمەدی مەولودیان (ڕاتبی) ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بەجێدەگەیاند. 

 
لە مامڵی کچێک و چوار کوڕی دەبێت بە ناوەکانی  شەهیدی لەسێدارەدراو عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاک و چیا.

 




AM:08:50:18/02/2021