نرخی نەوت ٦٥ دۆلار نزیک دەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ ی شوبات نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەردەوامە لەبەرزبوونەوەو نرخی نوێیان تۆمار کرد.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٤ دۆلار و ٣٤ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦١ دۆلار و ١٤ سەنت بوو.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەپێی بۆچوونی چاودێران دەگەرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی رۆژانەی یەک بەرمیل نەوت لەلایەن سعودیەوە، هەروەها بۆ ئەو بەفرە زۆرەی لە ولایەتی تەکساس لە ئەمەریکا باریووە کە بۆتەهۆی راوەستانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵەگەکانی نەوتی ئەو ولایەتەی ئەمەریکادا.

 



AM:10:46:18/02/2021