لە پێناو پارەدا.. پیاوێک دوا وێنە سێلڤی لەگەڵ ژنە سکپڕەکەی دەگرێت‌و لەشاخێکەوە فڕێیدەداتە خوارەوە



پیاوێکی تورک زۆر بە رۆمانسیانە دوا وێنەی سێلڤی لەگەڵ ژنەکەی سکپڕەکەی دەگرێت، دوا تر بە پاڵێک دەیخاتە خوارەوەو گیان کۆتایی بە ژیانیان دەهێنێت، ئەمەش لە پێناو ئەوەی پارەی ژنەکەی دەستبکەوێت.

 
 
رۆژنامەی ( دەیلی میل ) ی بەریتانی ئاشکرای دەکات کە پۆلیس هاکان ئیسالی ٤٠ ساڵیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی سەمرا ئیساڵ کە ٣٢ ساڵ و مناڵەکەیان کە هێشتا لەدایک نەبووە، رووداوەکەش لە چەمی پەپوولە لە شاری موغلای تورکی روویداوە.

 


دادگا ئەو هاوسەرە تۆمەتبار دەکات کە وێنەیەکی سێلڤی ژنە سکپڕە ٧ مانگەکەی گرتووەو لە لوتکەی چیایەکی بەرزی ٣٠٠ مەتریەوە خستوویەتە خوارەوە.

 


ئەو پیاوە ژنەکەی کووشتووە بەمەبەستی دەستەبەسەراگرتنی ئەو پارەیەی دەزگای دڵنیای بە هاوسەرەکەی داوە. کۆمپانیاکەی دڵنیای رەتیکردەوە پارەکە خەرج بکات بۆ هاوسەرەکە دوای ئەوەی زانیوویەتی بە رووداوەکە.

 
برای ژنەکە لە دادگا رایگەیاندووە، خووشکەکەی زۆر دژی قەرزبووە، بەڵام سێ جار قەرزی بۆ هاوسەرەکەی کردووە.

 


PM:12:03:18/02/2021