هەرێم.. هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، کاتی دابەشکردنی مووچە لە رۆژی ٢٥ ی شوباتەوە دەستپێدەکات و لە هەفتەیەکدا کۆتایی پێدێت.

 

تا ئێستا ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە رێکنەکەوێت، ئەوا مووچە لەسەر داهاتی ناوخۆ دەدرێت و مووچەی ئەم مانگەشە بەبڕینی ٢١٪ بۆ مووچەخۆران و بۆ پلە باڵاکانیش ٥٠٪ دەبێت



PM:01:07:18/02/2021