ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بەبەشداری ٨٩٢ ئەندام كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستپێكردو ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارەمین کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەشاری سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاسڵوجە، دەستی پێ‌کرد ئەندامانی كۆنگرە لە ٨٩٢ ئەندام پێكدێن ، كۆنگرەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و تیایدا بڕیار لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرام و ستراتیژێیەتێكی نوێ دەدات و ئەندامانی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت و هەڵبژاردنی ئەمینداریش ئەنجامدەدرێت.
وەک میدیاکانی ئەو حیزبە بڵاویانکردۆتەوە، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ راگه‌یه‌نراوه، تا ئێستا چوار كۆنگره‌ی به‌ستووه، ئه‌گه‌ر چی له رووی زه‌مه‌نییه‌وه بۆ هه‌ر پێنج ساڵ جارێك كۆنگره‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تیی خۆی هه‌بووه، چونكه كۆمه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هاتوه‌ته پێشه‌وه، كه پرۆسه‌ی كاری كۆنگره‌یان خاوكردوهتهوه.