هەولێر.. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قوتابخانەیەک دادەخرێت

بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەک لە مامۆستا و خوێندکار قوتابخانەی مەولەوی لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر داخرا.

 

بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەولەوی لە هەولێر لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" بەهۆی توشبونی بەشێک لە مامۆستا و قوتابیان بە كۆرۆنا، بەبڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی هەولێر بۆ ماوەیەكی كاتی دەرگای خوێندنگەكە داخرا".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی شەممە قوتابخانەکە تەعقیم دەکرێت و بڕیارە رۆژی یەکشەمە دەست بە دەوام دەکرێتەوە. 

 

سەرەتای ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەکان کرایەوە، بەپێی ڕێنماییەکان ئەگەر لە ھەر پۆلێكدا خوێندکارێک تووشی كۆرۆنا بوو پۆلەكە دادەخرێ، هاوکات  ئەگەر پێنج حاڵەتی كۆرۆناش تۆمار كرا، قوتابخانەكە دادەخرێت. 



PM:02:31:18/02/2021