وەزارەتی دارایی هەرێم رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ئەم مانگە دەستنیشان کرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ئەم مانگە دەستنیشان کرد و ڕایدەگەیەنێت" کە رێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت".

 

له‌نوسراوێكی فەرمیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، دارایی هەرێم داوای له‌ گه‌نجینه‌كان كردوه‌، ئاگاداری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان بكه‌ن لیستی موچه‌‌ی ئەم مانگە به‌پێی میكانزمی مانگی پێشوو به‌ڕێژه‌ی لێبڕینی ٢١% بۆ فه‌رمانبه‌ران و به‌رێژه‌ی ٥٠% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان دیاریبکرێت.

 

هاوکات لەکۆتایی نوسراوەکەدا وەزارەتی دارایی هەرێم داوای له‌ گه‌نجینه‌كان دەکات، کە به‌زوترینكات له‌ كۆی بڕی پاره‌كان به‌پێی هه‌ر وه‌زاره‌تێك ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست  بکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم دامەزاروەکان مووچە وەربگرن.



PM:07:24:18/02/2021