وێنەیەکی نیمچە ڕووتی رەیهانە لە هیندستان مشتومڕێکی گەورە دروستدەکاتەوە

لە هێندستان مشتومڕێکی گەورە لەسەر وێنەیەکی نمیچەڕووتی ئەستێری گۆرانی و فاسیۆنی ئەمەریکی رەیهانە دروستدەبێت.

 

لەو وێنەیەدا کە کراوەتە ریکلام و ماڵپەڕی ( ئێرۆنیوز ) بڵاویکردۆتەوە، رەیهانە بە بەشۆرتێکی بەنەوشەییەوە دەردەکەوێت و سنگی رووتەو ملوانکەیەکی خوای گانیشای لە ملدایە کە خوایەکە زۆرترین هەواداری لەو وڵاتە هەیە.

 

ئەو وێنەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەو ئەستێرەیە مشتومڕەکەی هێندەی تر گەرم کرد، لە کاتێکدا لە تویتەر ١٠٠ ملیۆن هەوادارای هەیەو لە ئینستاگرامیش ٩١ ملیۆن.

 

رەیهانە ماوەیەک لەمەوبەر پاڵپشتی بزووتنەوەیەکی جوتیارانی کرد کە لەو وڵاتە چالاکە، بەمەش رووبەڕووی رەخنەی توندی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بووە.

 
ئەم وێنەیەی رەیەهانە ئەو وڵاتەی لە حیزب و کۆمەڵگا کردووە بەدوو بەشەوە، هەندێکیان دژین و هەندێكشیان هەواداری رەیهانەن.

 


PM:08:10:18/02/2021