وێنە.. هەودا ئەحمەد چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی لەگەڵ خۆشەویسترین کەسی بڵاوکردەوە

بێژەری دیاری بەرنامە هونەری و کۆمەڵایەتییەکان، هەودا ئەحمەد لە نوێترین دەرکەوتنی بەشێوەیەکی جیاواز لەگەڵ کچەکەی دەردەکەوێت.

هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ ئاهورای کچی بڵاوکردەوە کە تەواو جیاواز دەردەکەون لە وێنەکاندا و دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی، هاوکات هەودا لە نوسینێکیدا کە بۆ کچە تاقانەکەی نوسیوە دەڵێت" ئەلبومی یادی لە دایک بوونی تاقانەکەم، جگە لەوشەی خۆشم ئەوێت ھیچی دی بەدی ناکەم بنوسم بۆت ". 
 
هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.

AM:09:57:19/02/2021