خانەقین.. بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ چوار کەس بوونە قوربانی

رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سەرەکی خانەقین گیانلەده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی سێ هاووڵاتی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. 

تەلعەت رەفعەت، ئەفسەری بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین ڕایگەیاند" درانگانی شەوی ڕابردوو رووداوێكی هاتووچۆ لە ڕێگەی شەقامی قەزای خانەقین بۆ مەرزی مونزریە ڕوویدا". 

ئەوەشی خستەڕوو، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ساته‌ كه‌سێك بەناوی (ع، ح، ب) گیانی له‌ده‌ستدا، سێ كه‌سیش برینداربون، وه‌زیانێكی زۆری مادیش كه‌وته‌وه‌، هاوکات رووداوەكە بەهۆی لێخوڕین بە كەمتەرخەمی و پابەندبوون بە هێماكانی سەر شەقام بووە.

AM:10:23:19/02/2021