تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو ٢٤ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٨٠٢ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٨٠٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٨٠٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٦١ هەزار و ٤٧٧ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ٢٢٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦١٤ هەزارو ٢٣٢ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:07:33:19/02/2021