تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو چوار تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و هیچ نەخۆشێکیش گیانی لەدەستنەداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ چوار توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١٦ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٤ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات هیچ حاڵەتێکی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارنەکراوە.