ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی شوبات نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٣ دۆلار و ٩٣ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦٠ دۆلار و ٥٢ سەنت بوو.
دوای ئەوەی نرخی نەوتی لە هەفتەی رابردوودا نزیک بوەوە لە ٦٥ دۆلار، دوو رۆژە سەرلەنوێ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەرەوخوارەوە دێت و نزمدەبێتەوە.