هەولێر.. بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ دوو کارمەندی شارەوانی بوونە قوربانی

هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ كرێكارێكی شارەوانی گیانی لەدەستداوەو كەسێكی دیكەش بەسەختی برینداربوە". 

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری، لەنزیک دەروازەی دابەزین بۆ ڕێگای موسڵ، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاک خۆی کێشا بەدواوەی بارهەڵگرێکدا و پاشان وەرگەڕا و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی تاکسیدا". 

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی روداوەکەوە کەسێک کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی خۆڵ و خاشاکەکە بو گیانی لەدەستدا، کەسێکی دیکەش برینداربو، هاوکات زیانێکی زۆری ماددی بەهۆی روداوەکەوە دروستبوو.



PM:02:10:20/02/2021