لە گەرمیان شەش تووشبووی نوێ گومانی ئەوانەی لێدەکریت کە تووشی جۆرە نوێکەی کۆرۆنابووبن.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی یەکێتی د.سیروان محەمەد جەمال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دەڵێت " شەش كەس دوای ئەوەی گومانیان كردبوو كە تووشی كۆرۆنا بوون، پشكنینیان بۆ كرا و دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسەكەن و ئێستا لەنەخۆشخانەی قەڵان".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان باس لەوە دەکت کە هێشتا هیچ پشكنین و تاقیگەیەكی نوێ بۆ دەرخستنی جۆرە نوێیەكە لەگەرمیاندا نییە، تا جیای بكەینەوە كە لەجۆری كۆرۆنای گۆڕاوە یان نا.
ئەو شەش كەسە سێ كەسیان دانیشتووی شارۆچكەی خانەقینن، سێ كەسەكەی تریش دانیشتووی كەلارن و هەموویان لەخانەی حاجی ئاهوون كەتایبەتە بە لەخۆگرتنی بەساڵاچوان و نەوجوانان".