تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێردا کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دۆخی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە هیچ تووشبوویەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی گیانی لە دەستنەداوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەنها ١٥ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون، هەروەها ٣ تووشبووی نوێ داخڵ کراوەو، چوار کەسیش چاکبوونەتەوەو دەرچوون.

 

تەندروستی سلێمانی ئەوەش رووندەکاتەوە کە ٢ تووشبوو لە ژێر چاودێری چڕدان و، ٢ تریش لە ژێر ئامێری CPap دان.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ شەش کەس لە گەرمیان گومانی ئەوەیان لێدەکرێت بە جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشبووبن، بەلآم لەبەر نەبوونی ئامێری پشکنینی ئەو جۆرە لە کۆرۆنا تا ئێستا ساغ نەبۆتەوە.



PM:11:23:20/02/2021