ئەمرۆ لە ناکاو مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی وازهێنانی خۆی لە پۆستە حیزبییەکانی راگەیاند. " سپی " هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە مه‌حمود سه‌نگاوی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە سلێمانی وازهێنانی خۆی له‌هه‌موو پۆستێك له‌ناو یه‌كێتی ڕاده‌گه‌یاند و وتی "حورمه‌تی خۆم دهگرمو ته‌نها به‌رپرسی میحوه‌رم"، بەپێی زانیارییەکانی سپی تەنها هۆکارێک نییە کە بووبێتە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەنگاوی لەسەر کردایەتی یەکێتی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی مەحمود سەنگاوی لە پۆستی سەرکردایەتی یەکێتی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی لە " باری سەرکردایەتیکردنی حیزبەکەی رازی نییە"، هەر بۆیە دەستی لە کاركێشاوەتەوە.
دەربارەی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەدا، مه‌حمود سه‌نگاوی وتی " په‌یوه‌ندیمان باشه‌و خراپ نییه".
لە بارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە سەنگاوی دەڵێت "ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر كارێكی تیرۆریستیه، هه‌ر كوێیه‌كی كوردستان هێرشی بكرێته‌سه‌ر ئه‌وه دژی هه‌موو كورده‌و نابێت له‌سه‌ر لایه‌نێك حساب بكرێت نه یهكێتیو نه پارتیش".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "هه‌ر كوێیه‌كی كوردستان هێرشی بكرێته‌سه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان ببێت وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غداش سه‌نگاوی ئاشكرایكرد، "هیوادارین ڕێكه‌ون، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وه ڕوبدات‌و من ڕه‌شبینم".