نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزی و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لەخوار ٦١ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلارو ٩٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کەئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو. 

گۆڕانكارییه‌كان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ١٩ دۆلار و نەوتی ئەمریكیش بووە سفر دۆلار. 

AM:08:46:21/02/2021