ئێران دەروازەی سنوریی پەروێزخان بەڕووی گەشتیاراندا دادەخات

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، ئێران دەروازەی سنووریی پەروێزخان بەڕووی گەشتیاراندا دادەخات. 

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەراگەیەنراوێکدا ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکاتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە بە ڕێگای پەیوەندییەکانەوە، ئاگاداریان کردونەتەوە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (21/2/2021) کاتژمێر (2:00)ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی (2) دوو هەفتە دادەخەن.

ئەوەش هاتووە، بە تەنها هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان لە ئێران.



AM:09:30:21/02/2021