هاتوچۆی سلێمانی لەسەر چۆنییەتی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگاكانی دیكەوە بۆ سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" پێویست ناكات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی شۆفێر داواكاریی(عه‌ریزه) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، پشكنینه‌كانی به‌ڕاد و هەززە و مه‌رجی توندوتۆڵی له سلێمانی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوی شۆفێره‌كه‌وه بێت، دوای پشكنینه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی، نوسراو بۆ نموونه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویاتی ئۆتۆمبێله‌كه بنێرێت، دوای ئه‌وه‌ی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وله‌ویاتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌گات، ئه‌و شۆفێره مامه‌ڵه‌كه‌ی له سلێمانی ته‌واوده‌كات و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی.
ئاماژە بەوەشکراوە" له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوی خۆیه‌وه نه‌بێت، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئیقرار له هه‌ردوو لایه‌ن وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان له سلێمانی ئاماده‌بن".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نی فرۆشیار بۆ نموونه له هه‌ولێر دابنیشێت، پێویسته خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیقرار سه‌ردانی هاتوچۆی هه‌ولێر بكات، بۆ وه‌رگرتنی ئیقراری خاوه‌نی پێشووی ئۆتۆمبێله‌كه.
دەشڵێت" به‌مشێوه‌یه له‌كۆتاییدا ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بێت به‌ناوی شۆفێره‌كه‌وه و هاتوچۆی سلێمانیش تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گۆڕێت بۆ سلێمانی".