توێژینەوە زانستییەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەگەر مرۆڤ ئاگای لە گورچیلەکانی نەبێت و خۆی لە هەندێک خواردن دوور نەخاتەوە، تووشی گرفتی گەورە دەبێت.
توێژەرانی پزیشکی ئەم ئامۆژگاریانەی مرۆڤ لەم بوارەدا دەکەن کە دەبێت خۆیان لەو حەوت ھەڵەیە دووربخەنەوە تا گورچیلەکانت لەکار نەکەوێت و پارێزراو بێت:
١- نەخواردنەوەی ئاو.
٢- زۆر خواردنی خوێ و سوێری.
٣- دواخستنی میزکردن.
٤- زۆر خواردنی گۆشتی سور.
٥- کەم خەوی.
٦- زۆر بەکارھێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان.
٧- نەخواردنی سەوزەو میوە.