یونسکۆ: لە هەر ١٢ رۆژدا لەسەر گۆی زەوی زمانێک لە ناودەچێت

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردەو رۆشنبیری، یونسکو رایدەگەیەنێت" لەهەر ١٢ رۆژدا زمانێک لە جیهاندا لە ناو دەچێت".

 

لە رۆژی جیهانی زماندا کە ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێک مەراسیمی بۆ ساز دەکرێت، یونسکۆ رایگەیاند" ٧ هەزار و ١١٧ زمان لە جیهاندا هەیە، لە ٧٠ ساڵی رابردوودا زیاتر لە٢٠٠ زمان  نەماوەو لەناوچوون".

 

هەروەها یونسکۆ ئاشکرای دەکات کە تا کۆتایی سەدەی بیست و یەکەم ٤٠٪ زمانەکانی جیهان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرەو، تەنها ٣ هەزار زمان دەمێنێتەوە کەئەمەش نیوەی ئێستای زمانەکانی جیهان دەکات.

 


PM:04:27:21/02/2021