لە عێراق ٢٧ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ٢٧ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ١٨٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٦٦٧ هەزار و ٩٣٧ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٣ هەزارو ٢٧٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٦١٨ هەزارو ٥٠٩ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:08:06:21/02/2021