وێنەی ئەو مامۆستایە کە چەقۆکەی بە پشتیەوە بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "قوتابییەکیان دەستگیرکردووە کە لەیەکێک لە قوتابخانەکان بەچەقۆ هێرشی کردوەتە سەر مامۆستایەک"، وێنەکەی بڵاودەکرێتەوە کە چەقۆکەی لە پشتدا چەقیووە.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت " کاتێک پۆلیس گەیشتونەتە قوتابخانەکە، قوتابییەکە رایکردووە، دواتر پۆلیس بەدواداچونی کردووەو دەستگیری کردووە، ئێستا قوتابییەکە بەگوێرەی ماددەی (٤٣٠) دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوەتەوە".

 


PM:09:51:22/02/2021