نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ٦٥ دۆلار

ئەمشەو ٢٢ ی شوبات لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت، بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو، برنت نرخی نزیک بۆتەوە لە ٦٥ دۆلار.

 

ئەمڕۆ دوای دوو رۆژ لە دابەزینی نرخی نەوت، جارێکی تر نەوت بەرزبووەو ئەمشەو گەیشتە لوتکە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٢٨ سەنت.

 

نرخی یەک بەرمیل نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٦٤ سەنتە، لە کاتێکدا نرخی یەک بەرمیل لە داوا داخستندا بە ٥٩ دۆلار و ٢٦ سەنت بوو.

 

دوو  رۆژە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی دابەزینی بە خۆوە بینی، ئەمشەو جارێکی تر گەیشتە نزیک ٦٥ دۆلار.

 



PM:10:55:22/02/2021