تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەستنەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کەس بە کۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.

 

بەپێی ئەو خشتە نوێیەی ئەمشەو بڵاویکردەوە، تەندروستی سلێمانی ئاشکرای دەکات کە ١٩ تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون، ٨ تووشبووی نوێ داخڵبوون، ٥ تووشبووش دەرچوون و چاکبوونەتەوە.

 

لەو خشتەیەدا روونکراوەتەوە کە ٢ کەس لەژێر چاودێری چڕدایە، هەروەها ٢ کەسی تریش لەژێر چاودێری cpap دان.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمرۆ دوو شەممە ئاماری نوێی کۆرۆنای لە هەرێمدا راگەیاند کە ١٥٧ تووشبوونی نوێ لە نێویشایدا بە ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و زۆریان لە هەولێر و دهۆک بوون.

 



PM:11:13:22/02/2021