ئەو هۆكارانەی توانای سێكسی دەكوژێت

ژمارەیەک هۆکار کە وەک توێژینەوە زانستییەکان ئاماژەی بۆ دەکەن دەبنە مایەی لاوازی سێکسی کە گرنگترینیان ئەمانەیە:

 
1-فشاری دەروونی:
فشاری دەروونی لە زۆر کاردا توانا دەبەخشێ و خێرامان دەکات، بەڵام بۆ لایەنی سێکسی ئەمە ڕاست نییە.
فشاری دەروونی لە کاردا، لە ماڵەوە، لە پەیوەندییەکاندا درووستدەبێت. بۆیە گرنگە بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ فشاری دەروونی دەکەین و کاریگەرییەکانی کەمدەکەینەوە. ئەگەر خودی خۆت بە تەنها دەرەقەت نەهاتی، داوای یارمەتی لە پزیشک یان دەروونناسێک بکە.


2-کێشە لەگەڵ هاوسەر:


ژنان ئەگەر هەست بە هاوسۆزی و نزیکی ڕۆحیی نەکەن، سەختە ئارەزووی سێکس بکەن. بۆ هەردوو ڕەگەزیش، کێشە و دەمەبۆڵە و لاوازیی پەیوەندییەکان و دڵپیسی دەبنە کوژەرێکی کارای ئارەزووی توانا سێکسیەکان.


3-خواردنەوە کحولییەکان:


زیادەڕەوی لە خواردنەوە كحولییەكاندا توانای سێکسی لاواز دەکات، کاتێکیش کەسی بەرامبەر تەماشای هاوسەرەکەی دەکات کە سەرخۆشە، ئارەزوی سێکسی نامێنێ.


4-کەمخەوی:


کەمیی کاژێرەکانی نووستن، ناڕێکوپێکیی خەو دەبنە هۆی هەست بە ماندوێتیکردن، ئەمیش دوژمنێکی سەرسەختی ئارەزووە سێکسییەکانە.


5-دەرمانی پزیشکی:


وەکوو دەرمانی دژە خەمۆکی، دەرمانی دژە پەستانی خوێن، حەبی مەنع، دەرمانی کیمیایی و دەرمانی دژە ئایدز لە نموونەی بکوژەکانی ئارەزوی سێکسین.


6-متمانە بەخۆ نەبوون:


ناڕازیبوون لە باڵا و ڕوخساری خۆت، ئارەزووی سێکسیت لاواز دەکات. هەوڵبدە ئەو پەیامە بە هاوسەرەکەشت بدەیت کە جەستەی ئەوت پێ جوانە.


7-قەڵەوی:


لەوانەیە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانیەوە بێت لەسەر جەستە، یان لەڕێگەی ڕوخاندنی هەستی متمانەبەخۆبوون، یان تێکەڵێک لە هەردووکیان.


8-نەمانی توانای ڕەپبوون لای پیاو:


ئەم حاڵەتە زۆرکات چارەسەری هەیە، بۆیە لە حاڵەتی هەستپێکردنیدا هەوڵبدە سەردانی پزیشک بکەیت.


9-ئاستی هۆرمۆنی نێرینە:


لەگەڵ چوونە تەمەندا ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنی نێرینە کەمدەکات


10-خەمۆکی:


خەمۆکی هەستی چێژوەرگرتن لە زۆر لایەنی ژیان دەکوژێت، لەناویاندا سێکس.


11-چوونە تەمەنی نائومێدی:


هەندێک لە ژنان بەهۆی وشکبوونەوەی زێ، ئازار لەکاتی سێکسکردندا لەکاتی چوونە تەمەنی نائومێدیدا ئارەزووی سێکسییان کەمدەبێتەوە، بەڵام هەندێکی دی لە ژنان دوای چوونە تەمەنی نائومێدیش ئارەزووی سێکسیان لەدەست نادەن.



AM:12:50:23/02/2021