جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ١١٢ ملیۆن كەس

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١١٢ ملیۆن حاڵەت.
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١١٢ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٤٠٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٤٨٧ هەزارو ٢٦٥  توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٨٥ ملیۆن و ١٣٩ هەزار و ٨٠٩ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٨ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار و ٣٠٧ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٥١٢ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

AM:09:25:23/02/2021