نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوبات نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزارو ٨٠٠ دینارە، بەیانی دوێنێ بە ١٤٦ هەزار دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆر بە ١٧٦ هەزار و ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار و ١٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ٢٠ هەزار و ٧٠٠ دینار.

- نرخی١٠٠ هەزار تمەنی ئێران بە ٦ هەزار و ٥٠ دینار.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٧٨ هەزار دینار.


AM:10:00:23/02/2021