بەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی کەسێک له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی دۆزرایه‌وه، کە گومان دەکرێت بەهۆی سه‌رماوه ره‌ق بوبێته‌وه.
پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێكی بێ لانە لە نزیك نەخۆشخانەی شار لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دۆزراوەتەوە، هاوکات بەمەبەستی زانینی هۆکاری گیانی لەدەستدانی لە ئێستادا تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی".
وتیشی" به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، پێده‌چێت ئەو کەسە به‌هۆی سه‌رماوه ره‌ق بوبێته‌وه، چونکە هیچ ئاسەوارێکی بەرکەوتن بە جەستەیەوە نییە، تا ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی نه‌زانراوه و دیار نییە ناوی چییە و دانیشتووی کوێیە، لێكۆڵینەوە لەبارەیەوە دەستیپێكردووە".