پارتی کاتی بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشکرای کرد ٢٦ ی ئایاری ئەمساڵ پارتیی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی ١٤هەمین خۆی دەبەستێت.

 
ئەمڕۆ سێ شەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند " سەرکردایەتی حزبەکەیان بڕیاریداوە رۆژی ٢٦ ی ئایاری ئەمساڵ کۆنگرەی چواردەهەمینی  خۆی ئەنجام بدات.


پێشتر پارتی تائێستا دوجار کاتی بەستنی کۆنگرەی ١٤هەمینی دیاریکردووە، یەکەمجار بڕیاربوو ساڵی ٢٠١٤  و دواتر کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ پارتی کۆنگرەی خۆی لەدهۆک ئەنجام بدات، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە  دواخرا.
 
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ١٦ ی ئابی ١٩٤٦ دامه‌زراوه‌ و تائێستا ١٦ کۆنگرەی ئەنجامداوە.

 


PM:06:38:23/02/2021