ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگایی هەڵەبجه كۆبووه‌وه و چه‌ندین بریار و ڕاسپاردەی نوێی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.
ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه کۆبووەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕیاردرا، بەپێی ئەو بڕیارانەی لە وەزارەتی ناخۆو لایەنی پەیوەندیدارەوە دەرچووە، چاودێری سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ناوەندەکانی خوێندن چڕتربکرێتەوە و ماسک ببەسترێت.
راشیگه‌یاندوە" بەمەبەستی خۆپارێزی زیاتر و رێگریکردن لەبڵابونەوەی پەتاکە، بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم بۆنەکان و هەروەها هەموو گردبونەوە و کۆبونەوەیەک لە مانگی ئازاردا قەدەغە کراوە".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، پێویستە لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌ت هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه و چاودێری وردی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن.