وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" حالەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە".
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم کوردستان کەمێک پێش ئێستا لەبارەی زنجیرەی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە و هەمان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبو، پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەک خۆی دوابخات".
وهزیرى تهندروستى ههرێم جهخت دهكاتهوه، ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە، کەسوکار و نزیکانی تووشبووی کۆڕۆنا پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەرەنتن بکەن تا کەسانی تر تووش نەکەن.