وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی و پەلەرەوە بەسەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە و حەوت بيڕیاری نوێی دەرکرد و رایگەیاندووە" بڕیاری راگرتن و قەدەغەکردنی پارچەکانی مریشکی هاوردە و بەستوو دراوە و لەسەر پرۆسەی قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستووش بەردەوام دەبن". 

 

دەقی بڕیارەکان:

١.جەختکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو بەهەموو شێوەیەک لەتەواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکرێت.

٢.هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی لەبازاڕەکان ئەنجام دەدرێت بەسەرپەرشتی خودی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

٣.بڕیار درا بە ڕاگرتن وقەدەغەکردنی پارچەکانی مریشکی هاوردەکراو، لەبڕی ئەمە خاوەنی سەربڕخانەکانی کوردستان راسپێردران کە ئامادەکاری بکەن بۆ پرکردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاو گرتنی خواستی براندە بیانیەکان.

٤.بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرهەمی دەواجن و سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتێکی راگەیاندن بۆ ناساندنی ستیکەر و بارکۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێەبەجێکردنەوە کە ئەمە دەبێتە هۆکارێک بۆ پارێزگاری و ناساندنی بەرهەمی ناوخۆیی بە کوالێتیەکی بەرز و نرخێکی گونجاو بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

٥.جەنابی وەزیر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد لە ناو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ چارەسەرکردن و بەدواداچوونی هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی هەیە بەپیشەسازی پەلەوەرەوە، بەتایبەتی لە پرۆژەکانی مریشکی گۆشت و کارگەکانی ئالیک و سەربڕخانەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵی و ڤێترنەری پارێزگاکان بۆ کاروبارەکان.

٦. تاکیدکردنەوە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا لەسەر نرخی کارەبا بۆ پرۆژە گرنگەکانی پەلەوەری و پرۆژەکانی کشتوکاڵی دوای پشتگیری کردنیان لەلایەن وەزارەت. 

٧.وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکی فەرمیدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات کە لە پێناوی گرنگیدان و پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆی گشتاندن بکات وەزارەتانەکانی پێشمەرگە و ناوەخۆ و تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و کار، کە بەرهەمی کێلگە پەلەوەریەکانی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان بکڕنەوە کە وەکو بەرهەمی ناوەخۆی بەرهەم دەهێنرن.



AM:12:01:24/02/2021