هەفتەیەكی باراناوی روو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە شارەکانی هەرێم دەکات.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. 
 
ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، لە هەولێر باران بارین بەشێوەی پچڕ پچر دەست پێدەكات و دوای ئەوەی تەنها دوو رۆژ كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، هاوکات لەهەردوو شاری سلێمانی و دهۆك ئەگەری بارانبارین هەیە، پێشبینی دەكرێت لە نزیكی سەنتەری شارەكان بارانێكی زۆر ببارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.

AM:12:16:24/02/2021