لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورپا دوو یاری گرنگ ئەنجام دەدرێت

ئەمشەو چوار شەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەووپا، ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی رووبەڕوویکدەبنەوە، هەروەها مونشنگلادباخی ئەڵمانی رووبەڕووی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتەوە.
لەخوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو لە درێژەی یارییەکانی چوونی قۆناغی ١٦ی کاتژمێر ١١، ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، ڕووبەڕووی ئەتلانتای ئیتاڵی دەبێتەوە، هەروەها لە هەمان کاتدا، مونشنگلادباخی ئەڵمانی لە یاریگای خۆیدا، میوانداری مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەکات.

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتیش ئاماژە بەوەدەکات، هیچ شتێک لە پێکهاتەی یانەکەیدا بەرامبەر مونشنگلادباخ ناگۆڕێت و بەشێوازی خۆیان یاری دەکەن.
زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدیش پێش یاریەکەی وتی " یارییەکەمان بەرامبەر ئەتلانتا وەک یاری کۆتایی وایە و هیچ بیانویەکیشیان نییە بۆ زۆری یاریزانی پێکراو لە تیپەکایاندا".

 


PM:09:08:24/02/2021