لەبارەی گیراوەکانی بادینان
بەرپرسێکی پێشووی گۆڕان رەخنەی توند لە هەڵوێستی یەکێتی دەگرێت



بەرپرسێی پێشووی ژووری سیاسی توێژینەوەی سیاسی گۆڕان دەڵێت " ئەگەر بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی بەڕاستی بەتەنگی عەدالەت و ئازادیەوەن، ئەوا ماڵی بریندارو شەھیدەکانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و کەلار و سەیدسادق و چەمچەماڵ و کفری و تەکیەو دەربەندیخان و پێنجوێن و ڕانیە و ھەڵەبجە  زۆر نزیکترن لە دھۆک و بادینان، پێویست ناکات بۆ وێنەیەک سەردانی زۆنی ئەولا بکەن." 


د. محەمەد هەورامی بەرپرسی پێشووی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان لە نووسینێکدا دەڵێت " ئەگەر نمایش نیە، فەرمون بڵێن "وتەکانی سەرۆکی حکومەت پێش بڕیاری دادگاگەی ھەولێر، ڕای شەخسی خۆیەتی نەک کابینەی حکومەت". 


لە درێژەی پۆستەکەیدا دەپرسێت " زەحمەت نەبێت لەچیدا لەوان ناچن؟ تا جیاوازییەکتان ئەدۆزینەوە، سەدان لێکچونتانمان بۆ ڕیزدەبێ:کۆمپانیایان هەیە؟ هەتانە. 
دەزگای ئیعلامی شەخسیان ھەیەو نوخبە دەکڕن؟ ئێوەش ئەو کارەدەکەن..دەستێوەردان دەکەن لەبازاڕو ناوەندەکانی خوێندن؟ ئێوەش دەیکەن.. تفەنگ بەدەست و تەقەکەریان هەیە؟ هەتانە.. بنەماڵەن؟ یٔێوەش خێزانی سیاسین و لەسەر بنەمای خوێن و ڕێکەوتی بایۆلۆجی بون بەدەسەڵاتدار. هەروەها دەشڵێت ' گەندەڵن؟ ئێوەش شەریک و هاوبەشیانن".
 


PM:10:29:24/02/2021