د. سەباح هەورامی: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای نوێ تۆمار نەکراوە



بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، د. سەباح ھەورامی رایگەیاند " تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە".



لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرای دەکات کە ئامێری پشکنینی نوێیان پێەگیوووەو رایگەیاند " لە ئێستادا هاوڵاتیان لە نەخۆشخانەی شەھید ھێمن و کلینیکی عەلی ناجی دەتوانن پشکنینی کۆرۆنای نوێ بکەن و ئەو شوێنانە رۆژانە دەتوانن تا دوو ھەزار پشکنین بۆ کۆرۆنا بکەن".

د. سەباح هەورامی لەبارەی باری دارایی تەندروستی سلێمانییەوە وتی " پێوستیان بە بودجە ھەیە، چونکە لە ساڵی ٢٠٢١دا حکومەت ھیچ بودجەیەکی بۆ کۆرۆنا تەرخان نەکردووە."

 
لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ١٤ حاڵەتی توشبوون بە زنجیرەی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە سەرجەمیان لە هەولێرن.

 


PM:11:35:24/02/2021