ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لەدوو براکرد و کوژراون

‌وێنەی دوو براکە.. فۆتۆ: هەنگاو

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشاری پارێزگای ئورمیە، دوو برایان دایە بەر دەسڕێژی گولە و کوژران. 

بە گوێڕەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە هێزەکانی سوپای پاسداران لە ڕێگای گوندی شیناوا بەرەو گوندی (زێدان)ی سەر بە شاری پیرانشار، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و دوو برایان کوشت.

ئەوەش هاتووە، ئەم دوو برایە ناویان (عەبدوڵلا نادری و عوسمان نادری)یە و کوڕی مارف و خەڵکی پیرانشارن، تەرمی ئەو دوو برایە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ پیرانشار.

 

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران و ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار باوک و دایک و چەندین کەسی دیکەی ئەندامی بنەماڵەی ئەو دوو برایە دەستگیرکردووە. 



AM:11:18:25/02/2021