دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی سووپای توركیا دەستیان كرد بە بۆردوومانكردنی گوندەکانی (سیانی و ئەرگرنێ) لە بناری چیای گارە.
تائێستا زەرەر و زیانەکانی ئەو بۆردومانە ئاشکرانەکراوە و به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له‌ناو هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ناوچەکە دروستكردوه.