كچێكی‌ ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ دوای‌ دوو مانگ له‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ كۆتایی‌ به‌ژیانی‌ خۆی‌ هێنا

کچێکی مێرمنداڵ لە ئورمیە دوای دوو مانگ لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ پێنج شەممە کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی (هیدیە نیک سیرەت) خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەم کچە ١٧ ساڵەیە نەزانراوە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی هیدیە سکاڵایان لە سەر بنەماڵەی هاوژینەکەی تۆمار کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیدیە نیک سیرەت خەڵکی گوندی (جوجهی) ناوچەی سۆما و دانیشتووی گەڕەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بووە و دوو مانگ پێش ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

PM:07:07:26/02/2021