سلێمانی.. لەبەردەم ماڵی خۆی بە چەقۆ هێرشکرایە سەر (غالب محەمەد)ی پەرلەمانتار( نوێکراوەتەوە )

‏‎کەمێک لەمەوبەر لە شاری سلێمانی و لە بەردەم ماڵی خۆی، (دکتۆر غالب محەمەد)ئەندامی پەرلەمانی عێراق ‎ھێرشیکرایە سەری و بریندارکرا. 

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شووبات لەبەردەم ماڵی خۆی لە شاری سلێمانی بەچەقۆ هێرشکرایە سەر پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دکتۆر غالب محەمەد و بریندارکراو دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوەو لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە چارەسەری بۆ کراو گەڕایەوە ماڵەکەی لە  گەڕەکی هڵوبە لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت.

 

دوای چارەسەکردنی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە د. غالب محەمەد بە ئامادەبوونی دەزگاکانی رۆژنامەنووسان وتی " ماوەیەکە هەڕەشەم لێدەکرێت، تاوەکو ئەوەی ئەمڕۆ هێرشکرایەسەرم"، جەختیشیکردەوە، ئەگەر سەری دانابێت بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستەکانی.   


وتیشی، "بەهیچ دەستبەرداری هەڵوێستەکانم نابم ئەگەر سەرم لە پێناویدا دانابێت بەردەوام دەبم و هیچ کەس بیر لەوە نەکاتەوە من واز لە بەرەی خەڵک بهێنم."  


ئەو وتیشی "داواکارم لەلایەنە ئەمنییەکان بەپەلە ئەو کەسانە دەستگیر بکەن، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی پەلاماری خەڵکی دیکەش بدرێت، بۆیە داواکارم دادگا بە دادپەروەری لێکۆڵینەوە لەم کەیسە بکات."  






  




  

 



PM:07:24:26/02/2021