لە کفری .. لە شەڕێکدا ٣ کەسی بنەماڵەیەک کوژران

لەشاری کفری شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداو سێ کەس کوژران کە دوانیان لە یەک خێزانن.

وتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، موقەدەم عەلی قەدوری رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەقەزای کفری لەسەرشەقامی دەروازەی قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەوە سێ کەس کوژران، کە دوانیان بران و یەکێکیان کوڕی یەکێک لەکوژراوەکانە".

هەروەها هاتووە "ئەوانەی کوژراون بەناوەکانی ( هەندرێن خوداداد احمد) لەدایکبووی 1970پیشە خانەنشینی پێشمەرگە  (هیشام خوداداد احمد ) لەدایکبوی 1987پیشە پۆلیسی فریاکەوتن (ڕێبین هەندرێن خوداداد ) لەدایکبووی 1995پیشە کاسب".

عەلی جەمال قدوری لە کۆتاییدا دەڵێت" لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراون و، پۆلیس چوتەشوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە و دەستی پێ کردوەو سێ کەس لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردوە".



PM:11:31:26/02/2021