نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزی و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لەسەرو ٦٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلارو ٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦١ دۆلارو ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.