گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوبات نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ زیاتر دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٨٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزار و ١٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٨٠٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن سوری بە ٤٦٨ هەزار دینارە.

AM:10:05:27/02/2021