بەرزترین ئامارى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا
بەرزترین ئامارى رۆژانەى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار کەس تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا حەوت هه‌زارو ٩٧٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٨١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٢٣ هه‌زارو ١٥٩ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٥٩ هه‌زار و ٩٨٠ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات تا ئێستا ملیۆنێك و ٣٨٦ هه‌زار و ٥٣٤ کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
PM:08:00:27/02/2021